نادال نازناوی ڕۆلاند گارۆسی بەدەستهێنا و ڕیکۆردەکەی فێدرەری هاوتاکردەوە

Tennis – French Open – Roland Garros, Paris, France – October 9, 2020 Spain’s Rafael Nadal celebrates after winning his semi final match against Argentina’s Diego Schwartzman REUTERS/Gonzalo Fuentes

 

ئەمشەو، یەکشەممە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی فەرەنسای کراوە “ڕۆلاند گارۆس” ئەنجامدرا، ڕافائێل نادالی ئیسپانی بە بردنەوەی لە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی نازناوەکەی چنییەوە.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا لە دەستپێکەوە بەهێزتر دەرکەوت، بە ئاسانی کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی (0 – 6) بردەوە و باڵادەستی لە زۆرینەی پۆینتەکاندا نیشاندا، لە بەرانبەردا ڕکابەرە سڕبییەکەی کە یەکێکە لە بەهێزترینەکانی بوارەکە نەیتوانی هاوشانی بکات.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، دووبارە نادال بەهێزەوە گەڕایەوە و باڵادەستی یەکلاکەرەوەی نیشاندا و توانی بە ئەنجامی (2 – 6) بردنەوە بەدەستبهێنێت.

کۆمەڵەی سێیەم یەکلاکەرەوە و ئێسکشکێن بوو، سەرەتا جۆکۆڤیچ توانی گەڕانەوەیەکی بەهێز تۆماربکات، بەڵام هێز و ئەزموونی نادال ڕێگەی بە بەردەوامبوونی نەدا و ئەو کۆمەڵەیەش لە بەرژەوەندی ئەفسانە ئیسپانییەکە بە ئەنجامی (5 – 7)  کۆتاییهات.

بە پێی ئەنجامی کۆتایی کە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بوو، نادال نازناوی ڕۆلاند گارۆسی چنییەوە کە یەکێکە لە نازناوە گەورەکانی گراند سلام.

بەر لە فاینەڵی ڕۆلاند گارۆس، نادال لە ژیانی وەرزشییدا 19 نازناوی گەورەی تێنسی سەرزەوی بەدەستهێنابوو، بە بردنەوەی نازناوە فەرەنسیەکە 2020 ڕێژەی نازناوەکانی گراند سلامی لە مێژوویدا گەیاندە 20 نازناو و لەگەڵ ڕۆجێر فێدرەری ئەفسانەی سویسری لە لوتکەی تێنسی سەرزەویدا هاوتابووەوە.

بابەتی پێشتر

بۆندێکی سەیر.. ڕۆبینیۆ بە 250 یورۆ پەیوەندی بە سانتۆسەوە کرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا بە بردنەوەی لە بەلجیکا گەڕایەوە لوتکەی کۆمەڵەی دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share