(NBA) جۆردان پۆڵ کۆتایی بە زنجیرە دۆڕاندنەکانی واریەرز هێنا

جۆردان پۆڵ 30 خاڵی تۆمارکرد و زنجیرەی دۆڕاندنەکانی تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرزی وەستاند، هەروەها تیمەکەی بە ئەنجامی 118-104 بردنەوەی بەرامبەر یەکەمی ڕیزبەندیی (NBA)، مەیامی هیت تۆمارکرد.

تیمی واریەرز بەهۆی پێکانی ستیفان کوری باشترین یاریزانی پێکهاتەکە و جیهانەوە دەناڵێنێت، سێ دۆڕاندنی لەسەریەکی تۆمارکردووە کۆتاییەکەی بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک بووە.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی فینێکس سەنز کە یەکەمی جەمسەری خۆرئاوای خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکایە، توانی بە ئەنجامی 125-116 لە مینیسۆتا تێمبەروڵڤز بباتەوە، هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە تیمی سەنز سەرکەوتنی بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان “پلەی ئۆف” مسۆگەرکردووە.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

هۆرنێتس 106-121 نیکس

پیستۆنز 122-101 هوکس

پیسەرز 109-110 کینگز

سێڵتیکس 125-97 جاز

مەیامی 104-118 واریەرز

گریزلیس 132-120 نێتس

تێمبەروڵڤز 116-125 سەنز

سیتی ساندەر 118-102 ماجیک

ماڤرێکس 110-91 ڕۆکێتس

لەیکەرز 121-126 سێڤنتی سیکسەرز

بلایزەرز 96-133 سپێرز

بابەتی پێشتر

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی ئەنجامی خراپی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە وەردەگرێتەوە

بابەتی دواتر

فەرمی.. ڕوسیا بە هاوکاریی تورکیا داوای یورۆی 2028 و 2032 دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ بەکۆمەڵ حەوت یاریزانی ئیزن دا

بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکانیانەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەستبەرداربوونی لە حەوت یاریزان ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لیڤەرپوڵ، دیڤۆک ئۆریگی بەلجیکی،…
Total
0
Share