بۆکسێنەرێکی عێراقی لە ماڵەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە

عەمار هەدەف، بۆکسێنەری عێراقی لە ماڵەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکردووە، کە عەمار هەدەفی بۆکسێنەر و ڕاهێنەری عێراقی لە ماڵەکەی بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

ماڵپەڕی “سۆمەریە نیوز” لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقییەوە ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە عەمار هەدەفی بۆکسێنەر و ڕاهێنەر لە ماڵەکەی خۆی لەناوچەی زەعفەرانیە لە ناوەندی بەغداد بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەری و بە کوژراوی دۆزراوەتەوە، هەروەها براکەشی بەهەمان شێوە چەند چەقۆیەکی بەرکەوتووە و بریندارە.

عەماری بۆکسێنەر ئەندامی یانەی نەجدەی وەرزشییە و لە سکرینی کەناڵە عێراقییەکانەوە چەندینجار دەرکەوتووە، ڕۆڵی ڕاهێنەری لەشجوانی بینیوە و کارەکەی خۆشی یاری بۆکسێن بووە.

سەرچاوە ئەمنیەکە دوای لێکۆڵینەوە و دەستکەوتنی سەرەداوی ڕووداوەکە ئاشکرایکردووە، کە کوشتنی عەمار و بریندارکردنی براکەی بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share