دیۆکۆڤیچ: ڤاکسین لە خۆم نادەم، ناسناوە گەورەکانیشم ناوێت

ئەستێرەی تێنسی سەرزەویی سڕبیا و جیهان، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ جەخت لەوە دەکاتەوە، بە هیچ شێوەیەک ژەمە ڤاکسین وەرناگرێت.

دوای دوورخستنەوەی لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا و دیپۆرتکردنەوەی بۆ وڵاتەکەی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچی 34 ساڵ ئامادەنەبوو ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاربهێنێت، تاوەکو ئەم ساتەش ئەو کارەی نەکردووە و بڕیاریشیداوە هەرگیز نەیکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا، “نۆلیتۆ” سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی دیکە لە نموونەی ویمبڵدن و کراوەی ئەمریکا و ڕۆلاند گارۆس، بە تۆڕی “بی بی سی”ی ڕاگەیاندووە، “هەرگیز بەرهەڵستیم نەکردووە لە ڤاکسینکردنی خەڵک، بەڵام داوامکردووە مافی ئەوە بە تاکەکان بدرێت چ جۆرە چارەسەرێک، یاخود دەرمان و ماددەیەک دەخەنە جەستەی خۆیانەوە”.

هەروەها دەڵێت، “بەشداریی پاڵەوانێتییەکانی ویمبڵدن و کراوەی فەرەنسا دەکەم، بەڵام ئەگەر ناچاربکرێم ڤاکسین بەکاربهێنم، دڵنیابن ناسناوەکان دەکەمە قوربانی و بەشداریناکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share