(ڤیدیۆ) حەبیب ڕکابەرە ئەمریکییەکەی بوراندەوە و وازهێنانی ڕاگەیاند

حەبیب نور محەمەدی ڕووسی پاڵەوانی (UFC) بە ڕاگیرکردنی هونەری خنکێنەر جاستن گایزجی ئەمریکی کوتا بەزەویدا و بردنەوەی ژمارە 29ی لە ژیانی وەرزشیدا تۆمارکرد.

ئەمشەو، شەممە لە دورگەی جەنگ، لە یاس – ئیمارات بەبێ ئامادەبوونی هاندەران لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی (UFC254) بەرانبەر جاستن گایزجی جەنگاوەری ئەمریکی یاریکرد.گایزجی پێشتر بە بردنەوەی لە تۆنی فێرگسۆن توانی پێگەی ڕکابەری خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤی ڕووسی بەدەستبهێنێت، بەڵام لە روبەڕوبوونەوەکەدا دەرکەوت جەنگاوەرە ڕووسییەکە زۆر بەهێزترە و لەسەرەتاکانەوە بە ڕاگیرکردنی خنکێنەر دووچاری ئاستەنگی کرد و توانی یارییەکەی لێبباتەوە،

سەیر لەوەدابوو، خابیبی ناسراو بە “جەنگاوەرە موسڵمانەکە” سەرەڕای بردنەوە و پارێزگاریکردن لە پشتوێنی پاڵەوانی جیهان بۆ کێشی “لایتوایت”، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو وازهێنانی لە بواری هونەرە جەنگییەکانی (UFC) ڕاگەیاند.

لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری پاڵەوانێتییەکەدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی لەدەستدانی باوکییەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا چیتر گڕوتینی یاریکردنی نەماوە و وازهێنان بە باشترین بڕیار دەزانێت.

چەند مانگێک لەمەوبەر و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ، باوکی خابیب بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی سپارد، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا کوڕەکەی کە پاڵەوانی جیهانە هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە تەنها ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمشەو بەرانبەر گایزجی نەبێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: پێویستە ماكرۆن پشكنین بۆ عەقڵی ئەنجام بدات

بابەتی دواتر

نرخی دراوە جیهانییەکان.. دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share