توێژینەوەیەك: ئەوانەی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە زیاتر سوود لە ڤاكسین دەبینن

بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ڤاكسین بۆ ئەو كەسانە سوودی گەورەی دەبێت كە پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكردووە، توێژینەوەیەك كە ژمارەیەك توێژەر لە زانكۆی شەفێڵد لە ئینگلتەرا ئەنجامیان داوە بۆیان دەركەوتووە، ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانە كاریگەری زیاترە كە پێشتر تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاشكراشكراوە، ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە، بە نزیكی حەوت هێندەی كەسانی دیكە بەرگریی لەشیان زیاد دەكات كە ڤاكسینەكە وەردەگرن.

توێژینەوەكە ئەوەشی دەرخستووە، بۆ ڤایرۆسە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا هاوشێوەیە و ئەوانەی توشبوون و چاكبوونەوەتەوە كاریگەریی ڤاكسینەكە باشتر دەبێت بۆیان.

سوشان دی سیلڤیا، بەشدار لە توێژینەوەكە ڕایگەیاندووە، “بەرگرییەكی بەرز لە جەستەی ئەو كەسانەدا دروست دەبێت كە پێشتر توشبوون و ئێستا ڤاكسین وەردەگرن”.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد: پشكی هەرێم لە بودجەدا كێشە نییە

بابەتی دواتر

سیستانی چەند فەتوایەکی بۆ مانگی ڕەمەزان دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نایجیریا.. 100 كەس كوژران

تەنها لە یەك ڕۆژدا و لە دوو گوندی خۆرئاوای نایجیریا-دا، توندڕەوەكان 100 كەسیان كوشت. ڕوداوەكە كە ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share