نایجیریا.. 100 كەس كوژران

تەنها لە یەك ڕۆژدا و لە دوو گوندی خۆرئاوای نایجیریا-دا، توندڕەوەكان 100 كەسیان كوشت.

ڕوداوەكە كە ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی یەكەم لەڕێگەی ئاژانسی “فرانس پرێس”ـەوە ئاشكراكراوە، دوێنێ شەممە ڕویداوە و وەك بەرپرسێكی ناوچەكە ڕایگەیاندووە، “ئەو تیرۆریستانەی كوشتارەكەیان كردووە، بە نزیكەی 100 ماتۆڕسكیلەوە چوونەتە ناوچەكە و لە گوندی چوما بانگو 70 كەس و لە گوندی زاروماداری 30 كەسیان كوشتووە.”

بەرپرسەكە لێدوانی بۆ ئاژانسەكە داوە و دەڵێت، “هێرشبەران بۆ دوو گرووپ دابەشبوون و هەر گرووپێكیان پەلاماری یەكێك لەو دوو گوندەی داوە كە ماوەی دووریی نێوانیان حەوت كلیۆمەترە.”

جگە لە كوشتنی 100 كەس، لە هێرشی چەكدارەكاندا 25 كەسی تر برینداربوون، هێرشەكەش هاوكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی نایجیریا و سەركەوتنی پارتی دەسەڵاتدار بووە، ئەگەرچی ئەو دوو گوندەی هێرشیان كراوەتەسەر، دوورەدەستن و 120 كیلۆمەتر لە نیامی-ی پایتەختەوە دوورن.

بابەتی پێشتر

كازمی بۆ ئەمریكا و ئێران: ڕێز لە عێراق بگرن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس سێ خاڵی لە ئودینێزی داماڵی و کریستیانۆ گەڕایەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share