پزیشکیی نوێ بە DNA-یەکەت چارەسەی شێرپەنجە دەکەن

زانایان لە رێگەی DNAیەوە بەڵێنی چارەسەری هەندێک لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەدەن، کە پەیوەندیدان بە بۆهێڵەکانی هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە.

پرۆفیسۆر پۆڵ میشێل مامۆستای زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وت، “ئاشکراکردنی ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ بەشەکانی DNA دەکەیت لە ناو جەستەدا رێساکانی یارییەکەمان دەگۆڕێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەو باوەڕەداین DNA بەرپرسە لە ژمارەیەکی زۆر لە شێرپەنجەکان گەر بتوانین رێگری لە چالاکییەکانی بکەین، دەتوانیت رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە شێرپەنجانە بگرین”.

لەم توێژینەوەیەدا زانایان توانیویانە ئەو بەشانەی DNA دیاری بکەن کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەدەن و یارمەتی گرێ شێرپەنجەییەکان دەدەن بەرگری دژی  دەرمانەکانی شێرپەنجە بکەن.

هاوکات توانیویانە بگەن  بەو ئەنجامەی ئەو بەشەی DNA کە ecDNA  ی پێدەوترێت چارەسەری قورسترین جۆرەکانی شێرپەنجەی پێدەکرێت، ئەمەش شۆڕشێكە لەبواری چارەسەری نەخۆشییەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان ئەو شروبانە هەن کە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەند شروبێکەوە هۆشداری دا ڕایگەیاند، کە ئەو شروبانە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ. لەبارەی بوونی…
زیاتر ببینە

فایزەر و مۆدێرنا تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینەکەیان بۆ ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا نوێیەکە دەکەن

میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەم بڵاویانکردەوە ئەو ڤاکسینەی دژی ڤایرۆسی COVID-19 بەرهەمیانهێناوە، تاقیکردنەوەی لەسەردەکەن بۆ ئەو…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
Total
0
Share