سیستانی چەند فەتوایەکی بۆ مانگی ڕەمەزان دەرکرد

لە دووەم ساڵی ڕەمەزانی سەردەمی کۆرۆنادا عەلی سیستانی، ڕابەری زۆرینەی شیعەکانی عێراق چەند فەتوایەکی لەبارەی ڕۆژوگرتنەوە دەرکرد و بە سێ فەتوا ڕێبەری شوێنکەوتوانی لە مانگی ڕەمەزاندا دەکات.

لە یەکێک لە فەتواکانی سیستانیدا هاتووە، “ڕۆژوگرتن یەکێکە لە واجبە دینییەکانی هەر موسڵمانێک و بەبێ هۆکارێکی واقعی کە ڕۆژوگر بڕوای پێی هەبێت، ڕۆژوشکاندن جائیز نییە”.

لە فەتوایەکی دیکەی سیستانیدا هاتووە “ئەگەر کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشکەوت و دکتۆر پێی وت ڕۆژوگرتنت کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستیت دروست دەکات، ئەوا ڕۆژووەکەی دەشکێت، بەڵام دەبێت دواتر ڕۆژووەکەی بگرێتەوە یان فیدییەکەی بدات”.

ڕابەری زۆرینەی شیعەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەگەر کەسێک ترسی ئەوەی هەبێت لەسەر کارەکەی توشی نەخۆشی بێت، ئەوا دەتوانێت واز لە کارەکەی بهێنێت و ڕۆژوو بگرێت، بەڵام ئەگەر ویستی بچێتەوە سەر کارەکەی و پێی نەگیرا ئەوا دەبێت بە هەر جۆرێک بێت حەقی ڕۆژووەکەی بداتەوە”.

ئەوە ساڵی دووەمە موسڵمانان لە سەردەمی کۆرۆنادا ڕۆژوو دەگرن و ساڵی ڕابردووش سیستانی ڕایگەیاند، “هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک کە ببێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغە و جائیز نییە”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: ئەوانەی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە زیاتر سوود لە ڤاكسین دەبینن

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی لەسەر مادەی 11 ی پشکی هەرێم گفتوگۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share