چین داوا لە ئەمریكا دەكات دەستوەرنەداتە كاروباری وڵاتەكەی

وەزارەتی دەرەوەی چین داوا لە ئەمریكا دەكات، دەستهەڵگرێت لە دەستوەردانە كاروباری وڵاتەكەی، پاش ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا قسەی لەسەر دۆخی هۆنگ كۆنگ كرد.

ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوێنێ چوارشەممە 10ی ئازار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ئەمریكا ڕێوشوێن دژ بەو بەرپرسانە دەگرێتە بەر كە مافی مرۆڤ لە هۆنگ كۆنگ پێشێل دەكەن”.

پاش ئەو وتانەی بڵینكن، وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ داوای كردووە، واشنتن پەیوەندییە دوولایەنییەكانی نێوان هەردوو وڵات بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستیی خۆی.

وەزارەتەكەی چین داوای كردووە، ئەمریكا دەستهەڵبگرێت لە دەستوەردانە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەی، ئاماژەی بەوەشكردووە، “نزیكبوونەوە و پەیوەندیی نێوان چین و ئەمریكا بە ڕێگەیەكی بابەتییانە و ژیرانە بێت”.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی باڵای ئەو دوو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی یوروپا لیگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

لاپۆرتا پلانی چییە؟ داری جادوویی پێ نییە و هەوڵ بۆ پێنج یاریزان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share