بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ تورکیا: لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان هۆشداری دەداتە تورکیا لە هێشتنەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان، داوادەكات بچنە دەرەوە.

كەناڵی تۆلۆ نیوزی ئەفغانی لەزاری سوهێل شاهین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بڵاویكردەوە، “وەك ئەندامێكی ناتۆ، لەسەر توركیا پێویستە هێزەكانی لە ئەفغانستان بكشێنێتەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە دەوحە لەگەڵ ئەمریكا واژووكراوە”.

وتەبێژەكەی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕاشیگەیاندووە، “بەهۆی ئەوەی تورکیا وڵاتێکی گەورەی موسوڵمانە، ئەفغانستان پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵدا هەیە، هیوادارین لەداهاتوودا و دوای پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی ئیسلامی، پەیوەندییەکی پتەو و باشمان لەگەڵ تورکیا هەبێت”.

لە كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لەمانگی ئایاری ئەمساڵ، توركیا پێشنیازی کردووە، دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانێتییەكە لە ئەفغانستان، هێزەکانی تورکیا لەو وڵاتە بمێننەوە و بەتایبەت ئەركی پاراستنی فڕۆكەخانەی كابولی پایتەختیان پێبدرێت.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پلانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەئەفغانستان ڕاگەیاند، بڕیارە تا 11ی سێپتەمبەری ئەمساڵ پرۆسەی کشانەوەکە کۆتایی بێت

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. خانەنشینێك لەكاتی وەرگرتنی موچەدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دوای کاسترۆکان، خۆپیشاندەرانی كوبا هاتنە سەر شەقامەکان و ئازادییان دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سور دەبێت یان شین؟

ڕەنگی ئەو چوار ویلایەتەی کە ماوە دەنگەکانی جیابکرێتەوە لە نێوان شین و سوردایە، کە ئەگەر شین بێت ئەوە…
Total
0
Share