لاپۆرتا پلانی چییە؟ داری جادوویی پێ نییە و هەوڵ بۆ پێنج یاریزان دەدات

لاپۆرتا هەوڵ بۆ پێنج یاریزان دەدات، یەکێکیان گرانبەها دەبێت

خوان لاپۆرتا ی سەرۆکی بەرشلۆنە چەندین کەسایەتی نوێی لە ستافە کارگێڕیەکەیدا بەکارخستووە، لە هاوینی 2021وە هەنگاوەکانیان بۆ توندوتۆڵکردنەوەی پێکهاتەی ڕۆناڵد کومان دەستپێدەکەن.

ئامانجی لاپۆرتا و هاوڕێیانی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانە لە پێکهاتەی کومان، واتا ئامادەکردنی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ وەرزی 2021/2022، بۆ ئەم مەبەستەش جۆردی کرۆیفی کوڕی یۆهان کرۆیفی ئەفسانەی وەک بەڕێوەبەر بەگەڕخستووە و هەردوو کەسایەتیەکە لەهەوڵدان بۆ دابینکردنی چەند یاریزانێک.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت، یەکەمین هەنگاوەکانی ستافی لاپۆرتا کڕینی گۆڵپارێزێکی یەدەگ دەبێت بۆ تێر شتیگن.

بە شێوەیەکی گشتی هەڵەکانی لاپۆرتا سنوردار دەبێت، چونکە یانەکە لە ڕووی داراییەوە لە قەیراندایە و توانای ئەوەیان نەماوە لە یەک وادەی گواستنەوەکاندا چەند یاریزانێکی گرانبەها دابینبکەن.

ئیدارەی نوێی بارسا هەوڵی یەکەمی بۆ گواستنەوەی ئیریک گارسیای بەرگریکاری لاوی مانچستەر سیتی دەبێت، کە بۆندەکەی لە کۆتایی وەرزدا کۆتاییدێت و بێبەرانبەر دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە.

سێ یاریزانی بێبەرانبەر

سیانی دیکە لە داواکراوەکان کۆتایی بە بۆندەکانیان هاتووە و گواستنەوەیان بێبەرانبەرە، ئەوانیش پێکهاتوون لە سێرجیۆ ئەگویرۆ (مانچستەر سیتی)، مێمفیس دیپای (لیۆن)، داڤید ئالابا (بایرن میونشن).

ئالابا لەلایەن یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتیەوە داواکراوە و گواستنەوەی زەحمەتە، بەڵکو دەبێت لە ڕێگەی دابینکردنی موچەی خەیاڵییەوە ڕەزامەندی وەربگیرێت، کە ئەوەش لەم بارودۆخەی ئێستای بلاوگرانا ئاستەمە.

دوو هێرشبەرەکەی دیکەش لە چاوەڕوانی ئۆفەرێکدان لە خوان لاپۆرتاوە و گواستنەوەیان لە بۆندەکانی دیکە ئاسانترە.

بۆندە گەورەکە

یانەی بەرشلۆنە لە توانایدا دەبێت تەنها بۆندێکی گەورە یان چەند بۆندێکی بچوک واژووبکات، لاپۆرتا و هاوکارەکانی بژاردەی یەک بۆندی گەورەیان هەڵبژاردووە.

ئەو یاریزانەش کە سەرنجیان خستووەتەسەر ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن چەندین یانەوە داواکراوە، بەڵام پەیوەندی ئیدارەی بارسا بە لێپرسراوی کارەکانیەوە ڕەنگە یەکلاکەرەوەبێت.

بابەتی پێشتر

چین داوا لە ئەمریكا دەكات دەستوەرنەداتە كاروباری وڵاتەكەی

بابەتی دواتر

شکستەکەی ئالیانز ستادیەم داهاتووی کریستیانۆی خستووەتە گومانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share