کوریای باشوور هۆشداری دەداتە.. کۆریای باکوور بۆ چوارەم جار لە هەفتەیەکدا دوو مووشەک هەڵدەدات

سوپای کۆریای باشوور ئاشکرای کرد، کۆریای باکوور لە ماوەی یەک هەفتەدا چوارەم جارە مووشەک هەڵدەدات و ئەمڕۆ شەممە، دوو مووشەکی بالیستیی نزیک مەودای بۆ کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات هەڵداوە.

ئەو تاقیکردنەوەیەی کۆریای باکوور دوای مانۆڕە ژێردەریاییە هاوبەشەکەی دوێنێی هەریەکە لە ئەمریکا کۆریای باشوور و یابان دێت، ئەوەش دوای پێنج ساڵ یەکەم جارە و دوای هەفتەیەک لە سەردانەکەی کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دێت بۆ ناوچەکە.

دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، دوو مووشەکە بالیستییەکە لە “سونان”ـەوە هەڵدراون کە دەکەوێتە باکووری پیۆنیانگی پایتەختی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توانای مووشەکەکان بڕینی 350 کیلۆمەترە و توانای بەرزبوونەوەشی 30 کیلۆمەترە.

فەرماندەیی ئەمریکاش لەوبارەیەوە دەڵێت، زانیارییان هەبووە لەبارەی هەڵدانی ئەو مووشەکانە، بەڵام مووشەکەکان هیچ زیانێکیان بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە و هاوپەیمانەکانی نەبووە.

بابەتی پێشتر

سوودێكی پێشبینی نەكراوی قەڵەوی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

گرنگترە لە ئۆتۆمبێلەکانی.. مەسک ڕۆبۆتە بەناوبانگەکەی نمایش دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share