ئەمڕۆ یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی یوروپا لیگ ئەنجامدەدرێن

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپالیگ” ئەنجامدەدرێن.

لە گرنگترین یارییەکاندا، یانەی ئەیاکس ئەمستەردام لە یۆهان کرۆیف ستادیەم میوانداری ئۆنگ بۆیزی سویسری دەکات.

لە یاری لوتکەدا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەکات، ئەوەش دەبێتە یەکێک لە ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزەکانی ئەم وەرزە 2020/2021 لە سەرجەم خولەکانی ئەوروپا.

یانەی ئارسیناڵیش لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا دەبێتە میوانی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی و هەردوو یانەی ڕۆما و تۆتنهام لە یاریگای خۆیاندا بەرانبەر شاختار و دینامۆ زاگریب یاریدەکەن.

ئەیاکس ئەمستەردام – یۆنگ بۆیز (8:55)

دینامۆ کیێڤ – ڤیاڕیاڵ (8:55)

مانچستەر یونایتد – میلان (8:55)

سلاڤیا پراگ – ڕەینجەرز (8:55)

گرانادا – مۆڵدە (11:00)

ئۆڵۆمپیاکۆس – ئارسیناڵ (11:00)

ڕۆما – شاختار (11:00)

تۆتنهام – دینامۆ زاگریب (11:00)

بابەتی پێشتر

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە: پڕۆژە وەستاوەكان دەستپێدەكەنەوە

بابەتی دواتر

چین داوا لە ئەمریكا دەكات دەستوەرنەداتە كاروباری وڵاتەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share