دۆزینەوەیەكی شۆكهێنەر.. چەندێك قسەبكەیت بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا زیاتردەبێت

وریای قسەی ئەوانی تر بە!

توێژەران ئاشكرایدەكەن كە وتوێژی ئاسایی پاڵنانێكی لولەكی هەوا دروستدەكات كە بەخێرایی پرژەی قەترەی بچوك لە دەمی قسەكەرەوە هەڵدەگرێت و بۆ چەند مەترێكی دەگوازێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەگەر كەسی قسەكەر توشبووی كۆرۆنا بێت.

هوارد ستۆن، مامۆستای ئەندازیاری میكانیكی و هەوایی لە زانكۆی (برینستۆن)ی ئەمریكی وتی، پێویستە خەڵك بزانن كە كاریگەرییان لەسەر چواردەوریان هەیە.. تەنها كەسانی چواردەوریش نا بەڵكو دەگاتە چەند مەترێك.

بەپێی سایتی (Medical Xpress)ی تایبەت بە كاروباری تەندروستی، سەرەڕای ئەوەی زانایان هێشتا چۆنیەتی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەشێوەیەكی تەواوەتی یەكلانەكردووەتەوە، بەڵام توێژینەوەكانی ئێستا دەریدەخەن كە ئەو كەسانەی هیچ نیشانەیەكیان نییە دەشێت كەسانی تر لەڕێی ئەو قەترە بچوكانەی دەمیانەوە توشبكەن كاتێك قسەدەكەیان یان گۆرانی دەڵێن یا پێدەكەنن.

ستۆن وتیشی، “زۆر نوسراو و وترا لەسەر پژمە و كۆكە و ئەودوای ئەو شتانەی تری دەربارەی پەتاكە ترسێنەرن، بەڵام ئەم تایبەتمەندییانە پەیوەندیدارە بە نیشانە دیارەكانەوە، لەم نەخۆشییەدا بڵاوبوونەوەیەكی گەورە لەنێو ئەو كەسانەدا دەبینن كە نیشانەیان نییە”.

لە وتارێكیشدا كە لە 25ی ئەم مانگە بڵاوكراوەتەوە توێژەران دوپاتیدەكەنەوە كە دەشێت وتوێژی ئاسایی پرژەكە بۆ ماوەیەكی زۆرتر بڕوات لەو ماوەیەی دوركەوتنی كۆمەڵایەتی كە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (مەترێك دوری لەیەكتر) یان بەرپرسانی ئەمریكا (دوو مەتر) دایان ناوە، ئەم پرژانەش لە ڕووبەری داخراو و لە شوێنێكدا كە ئاڵوگۆری پێویستی هەوای تیانەبێت زیاتر بڵاودەبێتەوە.

بۆیە كاتێك لە شوێنێكی داخراویت و قسەكەر زۆرە ئەوەی پێویستە ڕەچاوی بكەیت، بوونی ئاڵوگۆڕی هەوایە لە شوێنەكەدا، هەروەك كەمامە-ش ڕۆڵی كاریگەری خۆی لەوەها دۆخێكدا دەگێڕێت و پێویستە فەرامۆشی نەكەیت.

بابەتی پێشتر

شەڕی قه‌ره‌باغ وڵاتان دابەش دەكات

بابەتی دواتر

كاردانەوەكانی ڕوداوەكەی هەولێر لەسەر ئاستی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share