بۆ سینگڵەکان: چەند هەنگاوێک بۆ باشترکردنی دۆخی دەروونیت لە رۆژی ڤالانتایندا

لە رۆژی جیهانی خۆشەویستیدا دەزگای MQ ی تایبەتمەند بە توێژینەوە لەبواری تەندروستیی دەروونی لەبەریتانیا کۆمەڵێک هەنگاوی بۆ ئەو کەسانە خستووتە روو کە لە پەیوەندی خۆشەویستیدا نین.

دەزگاکە بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی خۆشەویستی و هەر رۆژێکی دیکەدا باشترین پەیوەندی پەیوەندی مرۆڤە بە خودی خۆیەوە، بەو مانایەی کە خۆت خۆشبوێت و پارێزگاری لە خۆت بکەیت و گرنگی بە خۆت بدەیت و خۆت قبووڵ بکەیت باشترین کارێکیش لە رۆژی خۆشەویستیدا بۆ ئەم مەبەستە بیکەیت بریتییە لە:

– کارکردن لەسەر خۆشەویستنی خود، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا گەشتێکی دووروودرێژە، بەڵام دەکرێت لە رێگەی ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی دەروونت داوایان دەکات و پێویستی پێیەتی و خۆدوورخستنەوەیە لەو کێشانەی کە دەروون هیلاک دەکەن بەرەوپێشی ببەیت.

-ئەنجامدانی چالاکی داهێنەرانە، کە ئەمە خۆی لە هەر چالاکییەکدا دەبینێتەوە کە دەروون ئارام دەکاتەوە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمبکاتەوە.

-خواردنی ژەمێکی خۆش و بەسوود

-ئاشنابوون بە چیرۆکێکی نوێ ئەویش لە رێگەی سەیرکردنی شانۆیەک، یان فیلمێک، یان خوێندنەوەی کتێبێکی نوێ.

-بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕێیانت.

-نواندنی هاوسۆزی لەگەڵ کەسانی دیکە

-بەسەربردنی کات لە سرووشتدا.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم کاتی گەیشتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕە ناوخۆییەکان دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بیرتکردووەتەوە بۆچی ژنان ماکیاژ بەکاردەهێنن؟ ماکیاژ بەشێوەی ڕۆژانە ژمارەیەک سوودی هەیە، ماکیاژ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شێوەی ڕوخساری ژنان…
Total
0
Share