بە بەهای ملیۆنان دۆلار ئاڵتوون دزرا

چەند كەسێك بە بەهای ملیۆنان دۆلار ئاڵتوونیان لە مۆزەخانەیەك دزی.

ئەو ئاڵتوونەی دزراوە گەنجینەیەكی دێرینە و لە مۆزەخانەی میونشن لە باڤاریا دانرابوو، دزەكان لە بەرەبەیاندا چوونەتە شوێنەكە و 450 دراوی زێڕینیان دزیوە و هەڵاتوون.

مێژووی دراوەكان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی برۆنزی و ماوەی نێوان 700 بۆ 400 ساڵ پێش زایین وەك زانایانی شوێنەوارناسی دەڵێن و ئاشكرایانكردووە، ساڵی 1999 دراوەكان دۆزراونەتەوە و لە ساڵی 2006ـەوە بۆ سەردانیكەرانی مۆزەخانەی میونشن نمایشكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

لە رووداوێکدا پیاوێکی روسی لە نۆزدەیەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتەخوارەوە و کەوتووە بەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکدا، دوای کەوتنەخوارەوەی وەک ئەوەی هیچ…
Total
0
Share