سبەی لە ئەنجومەنی ئاسایش “پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق” دەخرێتەڕوو

بڕیارە سبەی پلاسخارت لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان، ڕاپۆرتێك لەبارەی “پێشهاتە سیاسییەكان لە عێراق” بخاتەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات، تویتەری یونامی ڕایگەیاندووە، “سبەی سێشەممە 16ی شوبات، جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی (یونامی)، لە ئەنجومەنی ئاسایش ئامادە دەبێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “پلاسخارت، کورتەیەک لە ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی دەربارەی یونامی و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە عێراق پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات”.

پێشكەشكردنی ڕاپۆرت لەبارەی عێراقەوە هاوكاتی، پەلامارەكانی توركیایە بۆ سەر خاكی عێراق و ململانییە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سەرکۆنەی کوژرانی 13 هاوڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

دکتۆر ڕۆژ.. کوڕی دوو "نون"ەکەی سلێمانی لە دایکبوونەوە تا مردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share