ئەمریکا سەرکۆنەی کوژرانی 13 هاوڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمریکا لەبارەی کوژرانی 13 هاوڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند سەرکۆنەی کوژرانی ئەو هاوڵاتییە تورکیانە دەکەن و پاڵپشتیی هاوپەیمانەکەیان دەکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەمریکادا هاتووە، “ئەگەر ئەو ڕاپۆرتانەی تورکیا لەبارەی کوژرانی 13 هاوڵاتیی وڵاتەکەی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕاستبێت، پەکەکە کە ‘ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە’ ئەو هاوڵاتییانەی کوشتووە بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین”.

ئەمریکا ڕاشیگەیاند، “سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوەکان دەکەین و پاڵپشتیی هاوپەیمانەکەمان لە ناتۆ دەکەین”.

دوێنێ یەکشەممە خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 لە چیای گارە دژی پەکەکە کۆتاییهات و ڕاشیگەیاند کە 13 هاوڵاتی تورک کە سەرجەمیان سیڤل بێ چەک بوون و دیل بوون لای پەکەکە لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە کوژراون.

لەلایەنی دیکەوە هەر دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لە کەناڵی گەریلا تیڤییەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە گوایە سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر ئەو شوێنەی دیلەکانی شەڕی تێدا ڕاگیراوە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی پەکەکە بۆردومانەکە لە ناوچەی سیانێ بووە لە چیای گارە و دەنگی تەقەش لەو ناوچەیە دەبیسترێت.

پەکەکە سوپای تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە خۆی هەوڵیداوە دیلەکانی بکوژێت بۆ ئەوەی لە دەستی ئەواندا نەمێنێت.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سبەی لە ئەنجومەنی ئاسایش "پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق" دەخرێتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕه‌كه‌ى قه‌زافی له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌‏

سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی سه‌رۆكى پێشووى لیبیا، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ‏له‌ كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌. ‏ به‌پیی…
Total
0
Share