داعش لە سەڵاحەدین هێرشی كرده‌سه‌ر سوپای عێراق

چه‌كی سووكیان به‌كارهێناوه‌

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش، بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای عێراق له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، پێنج سه‌رباز برینداربوون.

نه‌قیب سه‌عد محه‌مه‌د، لە فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم وتی، “چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر باره‌گای فه‌وجی مه‌غاویر، له‌ شارۆچكه‌ی موته‌یبیجه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین”.

وتیشی، “هێرشه‌كه‌ برینداربوونی سێ سه‌رباز و دوو ئه‌فسه‌ری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌”.

چه‌كدارانی داعش چه‌كی سووكیان به‌كارهێناوه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا، وەك ئەوەی ئەفسەرەكە باسیكرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، چه‌كداره‌كان له‌دوای هێرشه‌كه‌ هه‌ڵاتوون و هێزه‌كانی سوپا ده‌ستیان به‌ هه‌وڵه‌كانیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان.

بابەتی پێشتر

گەنجێک لە سلێمانی خۆی کوشت

بابەتی دواتر

دوای ئەوەی قاچی شكا.. ترەمپ هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بایدن دەخوازێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2003وە 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون. موئەیەد لامی، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ڕایگەیاند، “هیچ…
Total
0
Share