یوڤانتۆس ئانسو فاتی دەکاتە شوێنگرەوەی کریستیانۆ

یوڤانتۆس چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئانسو فاتی

ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس لە هاوینی 2022 بۆندی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نوێناکاتەوە، بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ئەم ئەفسانەیە چاویان بڕیوەتە گەوهەرەکەی بەرشلۆنە.

ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 بۆندی کریستیانۆ لە یوڤانتۆس کۆتاییدێت و بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە بڕیاریانداوە بەردەوامی بە پەیوەندییەکانیان نەدەن، لە بەرامبەریشدا چاویان بڕیوەتە ئانسو فاتی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە.

سەرەڕای ئەوەی یانەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ و پاریس سانت جێرمان و چەندین یانەی گەورەی دیکە خواستیان لەسەر ڕەش ئەسمەرەکەی بەرشلۆنەیە، یانە کەتەلۆنیەکەی لە پلانیدا نییە یاریزانەکەی بفرۆشێت، یاخود بە شێوەی خواستن ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکات، بەڵام بەڕێوبەرانی یوڤانتۆس دەیانەوێت بە سودوەرگرتن لە کێشە داراییەکانی بارسا هەوڵی بۆ بدەن.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەی بەرشلۆنە لە دۆخێکی دارایی قورسدایە و بە دوور نازانرێت لە هاوینی 2022 بەرانبەر 80 ملیۆن یورۆ دەستبەرداری فاتی ببن پەیوەندی بە یوڤانتۆسەوە بکات، ڕەنگە بەهۆی ئەم گواستنەوەیەشەوە کەتەلۆنیەکان بوژانەوەی ئابوری بەخۆیانەوە ببینن.

سەرچاوە ئیسپانیەکانیش لە نێوانیاندا “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی پێی وایە، ئەگەر بەرشلۆنە دەرگای داخراوی ئانسو فاتی بکاتەوە، جەنگێکی گەورە لە نێوان یانەکاندا بەرپا دەبێت و یوڤانتۆس تاکە ململانێکار نابێت بۆ گواستنەوەی.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو كچ لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ پێشنیازی (پێنج بە یەک)ی بۆ لیدز یونایتد کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌کانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ بیریان له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا و دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ کردووه‌ته‌وه‌.…
Total
0
Share