میلان بەم نزیکانە بۆندی مایک ماینان ئاشکرادەکات

مایک ماینان، گۆڵپارێزی یانەی لیلی فەرەنسی پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و بەم نزیکانە درێسی یانەی ئەی سی میلان دەپۆشێت.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، مایک ماینان لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە گەیشتووەتە شاری میلان و بەسەرکەوتوویی پشکنینی پزیشکی لە میلانێلۆ تێپەڕاندووە.

گۆڵپارێزە ئەسمەرەکەی فەرەنسا بۆندێک بۆ ماوەی پێنج وەرز (تاوەکو 2026) بە موچەی ساڵانەی 2.8 ملیۆن یورۆ واژوودەکات، تێچووی واژووکردنی گرێبەستەکەشی لە لیلەوە بۆ میلان 15 ملیۆن یورۆ دەبێت، سەرەڕای ئەوەی نرخی ڕاستەقینەی لە ترانسفێر مارکتەوە بە 25 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.

فابریزیۆ ڕۆماندۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان بە لاگازێتای ڕاگەیاندووە، لە بەرامبەردا جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

ماینان-ی فەرەنسیی تەمەن 25 ساڵ، لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی بەدرێسی یانەی لیلەوە پێشکەشکردووە و لە 21 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید هەمان هەڵەی وەرزی ڕابردوو دووبارە دەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤایناڵدوم چڕکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share