كەسێك بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو كچ لە سلێمانی دەستگیركرا

تۆمەتبارەكە و چەكەكەی

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە بە زەبری چەك دوو كچی لە ماڵی خۆیاندا ڕفاندبوو.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کە کەسێک هاتۆتە سەر ماڵەکەی، بەزەبری چەک دوو کچەکەی ڕفاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری كلاشینكۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس ئانسو فاتی دەکاتە شوێنگرەوەی کریستیانۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share