لیڤەرپوڵ پێشنیازی (پێنج بە یەک)ی بۆ لیدز یونایتد کردووە

لیڤەرپوڵ خواستی لەسەر گەوهەرە بەرازیلیەکەی یانەی لیدز یونایتدە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئامادەیی نیشانداوە بەرانبەر بە هێرشبەرێکی یانەی لیدز یونایتد دەستبەرداری پێنج یاریزانی ببێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی ئێکسپرێس”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە یۆرگن کلۆپ زۆر سەرسامە بە ڕافائێل دیاز بیلۆلی ناسراو بە “ڕافینها”، هێرشبەری 24 ساڵی یانەی لیدز یونایتد، داواشی لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

ڕافینها لەم وەرزەدا لەکۆی 17 ڕوبەڕوبوونەوەی پریمەرلیگ چوار گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە پێشوودا ڕافینهای بەرازیلی لە یانەی ستاد ڕینسەوە بەبڕی 17 ملیۆن یورۆ گواستنەوەی پێکراوە و لیڤەرپوڵ تێچووی گواستنەوەکە پێشکەشی لیدز یونایتد ناکات، بەڵکو پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانەکە دەکەن بەرامبەر یەکێک لە پێنج یاریزان.

یەکێک لە یاریزانەکانی لیڤەرپوڵ بریتیە لە دیڤۆک ئۆریگی، ئەوانی دیکەش پێکهاتوون لە خێردان شاکیری و مارکۆ گروچیج، شێی ئۆجۆ، هاری وێڵسن.

تاوەکو ئێستا دوو یانەی کڕیار و فرۆشیار لەم بارەیەوە بە فەرمی دانوستاندنیان نەکردووە، دەیلی ئێکسپرێس خەجتی لەوە کردووەتەوە، کە لیڤەرپوڵ لە هاوینی 2021 پلانەکە جێبەجێدەکات.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس ئانسو فاتی دەکاتە شوێنگرەوەی کریستیانۆ

بابەتی دواتر

ئەوەی لە نێوان ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید ڕوودەدات یاری چاوچنۆکییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share