ڕۆمانۆلی و ئیبراهیمۆڤیچ بۆ دێربی مادۆنینا ئامادەدەبن؟

July 15, 2020, Milan, Italy: Alessio Romagnoli of AC Milan during the Serie A 2019/20 match between AC Milan vs Parma Calcio at the San Siro Stadium, Milan, Italy on July 15, 2020 – Photo /LM italian Serie A soccer match – AC Milan vs Parma, Milan, Italy PUBLICATIONxINxGERxSUIxAUTxONLY – ZUMAl164 20200715_zsa_l164_257 Copyright: xFabrizioxCarabellix

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەفتەی داهاتوو ڕوبەڕوبوونەوەی دێربی میلان بەرانبەر یانەی ئینتەرمیلانی هاوسێی ئەنجامدەدات، لەم یارییەشدا یاریزانە ناودارەکانی ڕۆسۆنێری دەگەڕێنەوە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاندووە و بەشداری یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی کردووەتەوە، بڕیاریشە بۆ دێربی میلان ئامادەبێت،
لەلایەکی دیکەوە ئالیسیۆ ڕۆمانۆلی کاپیتانۆ و سەنتەری بەرگری بەهەمان شێوە لە پێکان گەڕاوەتەوە و بەشداری مەشقە ئامادەکارییەکانی کردووە.
ڕۆمانۆلی لە 21ی تەمموزی 2020 دووچاری پێکانی قاچی ڕاستی هات و لە ڕوبەڕوبوونەوەی سامپدۆریا لە خولەکی 32 ئاڵوگۆڕی پێکرا، ناوبراو ماوەی سێ مانگە لەدەرەوەی یاریگا سەرقاڵی چارەسەر و ڕیکەڤەرییە، لەو ماوەیەدا بەلایەنی کەمەوە نۆ یاری لەدەستداوە، لە ئێستادا و پاش چاوەڕوانیەکی درێژخایەن گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی میلان ئاشکرادەکرێت.
ڕۆمانۆلی بەرانبەر ئینتەرمیلان دێربی مادۆنینا ئەنجامدەدات کە دەرکەوتنی ژمارە 200 دەکات لە ژیانی وەرزشییدا، لاگازێتا جەخت لەوە دەکاتەوە، حاڵی حازر ستیفانۆ پیۆلی ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی توانا جەستەییەکانی ڕۆمانۆلی دەکات و لە یاری دێربی هاوشانی سیمۆن کایەر لە پێکهاتەی سەرەکی و سەنتەری بەرگری جێگەیان دەکاتەوە.
بڕیارە دێربی میلان لە 17ی تشرینی یەکەم (شەممەی داهاتوو)، کاتژمێر حەوت بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای جوسێپی میاتزا ئەنجامبدرێت، لە کاتێکدا شەش یاریزانی نێراتزۆری بەهۆی پێکان و تووشبون بە کۆرۆنا ناتوانن بەشداریبکەن.

 


بابەتی پێشتر

دوای (10) ساڵ دابڕان لەیکەرز بووە پاڵەوانی خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا

بابەتی دواتر

چاڤی.. (16) مانگ و سێ نازناو پەیامێکە بۆ سەرۆکایەتی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share