ڕافا نادال لەسەر دزەکردنی بۆندی مێسی هاتە دەنگ: تێناگەم

نادال پێی وایە مێسی شایستەی ئەو پارەیەیە کە بەرشلۆنە پێیداوە

ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی، ڕافائێل نادال سەرسامە بە ڕەخنەی میدیاکانی ئیسپانیا لە لیۆ مێسی و ئەو بۆندەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە واژوویکردووە.

ماتادۆرە ئیسپانیەکە بە ڕۆژنامەی ” موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە، “تێناگەم، هۆکاری ئەم هەموو مشتومڕە چییە؟! ئەو یاریزانەی باسدەکرێت یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ، ئەو پارەیە بەدەستدەهێنێت کە یانەکەی ئامادەبووە بۆی تەرخانبکات”.

هەروەها دەڵێت، ” یانەکەی پێیان وایە شایستەی ئەو پارەیەیە، ئەوانیش بۆخۆیان (مێسی و بەرشلۆنە) لەگەڵ بارودۆخی دارایی خۆیان مامەڵە دەکەن و دەزانن چیدەکەن”.

نادال بۆچوونی خۆی لەبارەی تێنسزانە ئیسپانیەکەوە ئاشکرادەکات و دەڵێت، ” بە شایستەی ئەو پارەیەی دەزانم، چونکە یەکێکە لە باشترینەکان”.

ڕافائایڵ نادال پاڵپشتی مێسی دەکات و بە “شایستە”ی ئەو بۆندەی دەزانێت لەگەڵ بەرشلۆنە واژوویکردووە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژنامەی “ئیل موندۆ”ی کەتەلۆنی وردەکاری بۆندی مێسی و بەرشلۆنەی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە ماوەی چوار وەرزدا بڕی 555 ملیۆن یورۆ بە ئەفسانە زیندووەکە بەخشراوە، ئەم ژمارەیەش هێندە خەیاڵییە لەنێو میدیاکان سەدایەکی بەهێزیدایەوە.

مێسی لە هاوینی 2020 نزیکبوو لە تەمەنی 33 ساڵیدا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بەڵام ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتۆمیو پشتبەست بە بەندەکانی نێو بۆندەکەی ڕێگرییان لێکرد، لە ئێستاشدا دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانی نێو هەمان بۆند دووبارە ئەگەرەکانی ماڵئاوییکردنی بەهێزبوون.

بابەتی پێشتر

ناسا پۆستێكی تایبەت بە ڕاوێژكاری ئاووهەوا دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

بن لادنەکەى بۆرما دەستى لە کوشتنى هەزاران موسڵماندا هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی بەپەلە بۆ فرۆشتن

ملیاردێرێکی سویسری ئاشکرایکردووە، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی یانە ئینگلیزییەکەی خستووەتەسەر فرۆشتن. سەرمایەداری سویسری، هانس جۆرج ویس لەچاوپێکەوتنێکدا…
زیاتر ببینە

ڕاهێنەرەکەى پاریس دڵتەنگە

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس پێیوایە چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو هێشتا هەیە. بەتایبەتیش لەبەرئەوەى کە گۆڵی دەرەوەى یاریگا…
Total
0
Share