ئەمڕۆ دانیشتووانی زەوی هەسارەی مەریخ دەبینن

دانیشتووانی جیهان ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەکەم، دەتوانن بە بێ تەلسكۆپ هەسارەی مەریخ ببینن، ئەوەش بەهۆی نزیكبوونەوەی لە زەوی.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەسارە سورەکە (مەریخ)، لە ڕۆژی شەشەمی مانگی تشرینی یەکەم-دا، لە دووری 62.1 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دەردەکەوێت، کەمبوونەوەی دووری نێوان مەریخ و زەوی تا ئەو ئاستە تاوەکو ئێستا ڕووینەداوە لە ماوەی زیاتر لە 15 ساڵی ڕابردوودا، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2035دا دووبارە ببێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە لەكاتی دەركەوتنیدا هەسارەی مەریخ بە تەلەسکۆپ و بەبێ تەلەسکۆپیش دەبینرێت.

زانایانی بواری گەردوونناسی دەڵێن، مەریخ ئەمڕۆ بە پرشنگداری و گەورەیی دەردەکەوێت، یارمەتیدەردەبێت بۆ ئەگەری دەرکەوتنی هەسارەی موشتەری و زوحەلیش، هەروەها بەهۆی دەرکەوتنی مەریخ بە قەبارەیەکی گەورە وا دەردەکەوێت کە دوو مانگ لە ئاسماندا هەبن.

پسپۆڕان هۆکاری دیاردەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە زەوی و مەریخ لەسەر دوو خولگەی جیا بەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە و لە ماوەی سوڕانەوەیاندا لە چەند خاڵێکدا لەیەک نزیکدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ساڵی 2035دا زەوی و مەریخ بۆ 55.7 ملیۆن کیلۆمەتر لە یەكتر نزیکدەبنەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2003دا بۆ 55.76 ملیۆن کیلۆمەتر دووری نێوانیان کەمبووەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەنوسێك لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سور دەبێت یان شین؟

ڕەنگی ئەو چوار ویلایەتەی کە ماوە دەنگەکانی جیابکرێتەوە لە نێوان شین و سوردایە، کە ئەگەر شین بێت ئەوە…
Total
0
Share