جارێکی دیکە و پاش 53 ساڵ مرۆڤ دەگەڕێتەوە سەر مانگ

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا “ناسا” ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ گەڕانەوەی مرۆڤ و یەکەمین گەشت بەرەو مانگ، پاش زیاتر لە 53 ساڵ.

بڕیارە چوار کەشتیوان کە سێیان ئەمریکین و یەکێکیان کەنەدین، ڕۆژی چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026 لە چوارچێوەی ئەرکی “ئارتمیس 2” بە کەپسوولی ئۆریۆن بۆ ئەرکێکی تاقیکاریی 10 ڕۆژە بە چواردەوری مانگدا بسووڕێنەوە و پاشان بگەڕێنەوە سەر زەوی.

پرۆگرامی ئارتمیس پڕۆژەی سەرەکیی ئەمریکایە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی سەر ڕووی مانگ، کە لە ساڵی 2012ەوە بەلایەنی کەمەوە 93 ملیار دۆلاری تێچووە.

شایەنی باسە، لە دوای ئەرکی ئەپۆلۆ 17 لە ساڵی 1972ـەوە هیچ مرۆڤێک نەچووەتە سەر مانگ، ناسا-ش ئامانجیەتی لە ساڵی 2028دا مرۆڤ جارێکی دیکە پێ بخاتەوە سەر مانگ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share