ڕوسیا بەڵێنێكی بەرامبەر وڵاتانی ئەوروپا بردەسەر

ڕوسیا هەناردەكردنی غازی بۆ دوو وڵاتی دیكەی ئەوروپی ڕاگرت ئەویش دوای ئەوەی كە بە ڕۆبڵ مامەڵەیان لەگەڵ مۆسكۆ نەكردووە.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، ڕوسیا دوای ئەوەی دوێنێ هەناردەكردنی غازی بۆ هۆڵەندا ڕاگرت، ئەمڕۆش هەناردەكردنی غازی بۆ هەریەكە لە وڵاتانی پۆڵەندا و بۆلگاریا ڕاگرتووە.

ئاشكراشیانكردووە، هۆكاری هەناردەنەكردنی غاز بۆ ئەو سێ وڵاتە لەلایەن ڕوسیاوە بۆ ئەوە دەگڕێتەوە، كە ئەو وڵاتانە ئامادە نەبوون شایستە داراییەكان بە ڕۆبڵ خەرج بكەن، بۆیە ڕوسیا هەناردەكردنی ڕاگرتووە.

پێشتر ڕوسیا بڕیاریدابوو مامەڵەی فرۆشتنی غاز لەبری دۆلار بكاتە ڕۆبڵ، ئەویش وەكو وەڵامێك بۆ سزاكانی ئەوروپا و ئەمریكا كە بەهۆی هێرشەكانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا بەسەریدا سەپێندرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share