فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەیدا خۆیکێشا بە ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا

لەکاتی هەوڵدانی بۆ نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی کوالالمپوری مالیزیا فڕۆکەیەکی بچوک خۆیکێشان بە ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا و بەهۆیەوە لانی کەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسانی مالیزیا بڵاویانکردەوە، “لە کاتی هەوڵدانی بۆ نیشتنەوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بچوک لە جۆری Beechcraft 390-primer 1، کە شەش سەرنشین و دوو تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو پەیوەندی بە بورجی چاودێری فڕۆکەخانەی کوالالمپور پچڕاوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا کەلەسەر رێگای خێرابوون”.

لە رووداوەکەدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و بەڵام هیچ ئاماژەیەک بەوەنەکراوە رزگاربوو لە رووداوەکەدا هەبووبێت.

لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیان پێکردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری تەواوەتی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share