بوتاس پێشبڕکێی ڕووسیای بردەوە و ڕیکۆردەکەی هامیڵتنی دواخست

شۆفێری فنلەندی تیمی مێرسیدس، ڤاڵتێری بوتاس پێشبڕکێی ڕووسیای لە بواری فۆرمولا 1 بردەوە و لویس هامیڵتنی بەریتانی لە تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی مێژوویی دواخست.

هامیڵتن کە بە هەمان شێوەی شۆفێری تیمی مێرسیدسی ئەڵمانییە (شۆفێری یەکەم)، لە قۆناغی ئامادەکارییەکاندا پێگەی یەکەمی مسۆگەرکرد، بەڵام ئەمڕۆ، یەک شەممە لە پێشبڕکێی پێوانەکردنی پلەکاندا پێگەکەی بۆ بوتاسی هاوپیشە و هاوکاری لەدەستدا.

هامیڵتن لە خولانەوەی ژمارە (16) بەهۆی سزا سەپێنراوەکەی (فیا)وە گەڕایەوە ناوچەی سزادان، لە کاتی گەڕانەوەدا بە مایکی شۆفێراندا بێزاری دەربڕی و ڕایگەیاند، ” ئەوە سزایەکی بێبابەخ و پڕوپوچە”.

بوتاس سوودی لەو سزایە وەرگرت، کە بەهۆی لادانێکی قۆناغی ئامادەکارییەکان بەسەر هامیڵتندا سەپێنرابوو و توانی پێگەی یەکەمی شۆفێران لە پێشبڕکێی سوچی – ڕووسیا بەدەستبهێنێت، هەروەها جیاوازی لەگەڵ نزیکترین ڕکابەرانی گەیاندە (6.5)ی چرکەیەک.

شۆفێری بەریتانی، لویس هامیڵتن هەوڵی زۆریدا پێگەی یەکەم بگرێتەوە و سەرکەوتوبوو لە گەیشتن بە پێگەی سێیەم، لە پێشییەوە هەریەک لە بوتاس و ماکس ڤێرستابن ململانێی پێگەی یەکەمیان دەکرد.

لە کۆتاییشدا ڤاڵتێری بوتاس شۆفێری دووەمی تیمی مێرسیدس پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و دووەم نازناوی ئەم وەرزەی چنییەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمڕۆ، ڤاڵتێری بوتاس ژمارەی خاڵەکانی لەسەر ئاستی شۆفێران بۆ (117) خاڵ بەرزکردەوە، لەدوای لویس هامیڵتن کە خاوەنی (164) خاڵە، پلەکانی دیکەش بەم شێوەیەن:

سێیەم: ماکس ڤێرستابن – ڕێدبول 110 خاڵ

چوارەم: لانس سترۆڵ – ڕەیسین پۆینت 57 خاڵ

پێنجەم: لاندۆ نۆریس – ماکلارین 57 خاڵ

ڕیزبەندی تیمەکان:

یەکەم: مێرسیدس 366 خاڵ

دووەم: ڕێدبول 192 خاڵ

سێیەم: ماکلارین 106 خاڵ

چوارەم: ڕەیسینگ پۆینت 104 خاڵ

پێنجەم: ڕینۆ 99 خاڵ

ڕیکۆردەکەی هامیڵتن

لویس هامیڵتن بە بردنەوەی پێشبڕکێی ڕووسیای گەورە، یان هەر پێشبڕکێیەکی دیکە ڕێژەی بردنەوەکانی بۆ (91) بردنەوە بەرزدەکاتەوە.

ئەمڕۆ لە ئەگەری سەرکەوتنیدا دەبووە دووەم شۆفێر لە مێژووی فۆرمولا 1 لەگەڵ مایکڵ شوماخەری ئەفسانە (91) بردنەوەیان تۆمارکردووە، بەڵام بوتاس و سزاکانی (فیا) ڕێگەی هاوتاکردنەوەی ژمارە پێوانەییەکەیان پێنەدا.

بابەتی پێشتر

كەرنەڤاڵە جیهانییەكەی بەڕازیل لەكاتی خۆیدا ئەنجام نادرێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا هەڕەشە لە چەند لایەنێكی سەرەكیی عێراقی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share