خانمانی ئەمریکا بۆ جاری چوارەم لەسەریەک بوون بە پاڵەوانی جیهان

تیپی خانمانی ئەمریکا ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی باسکەی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بەسەر هەڵبژاردەی چین-دا سەرکەوت.

بۆ جاری چوارەم لەسەریەک، تیمی باسکەی خانمانی ئەمریکا ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بۆ یاریی باسکە دەستەبەرکرد، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی (83-61) واتە بە جیاوازی 22 خاڵ لە تیمی کچانی چینی بردەوە.

خانمانی ئەمریکا لە چارەکی یەکەمی یارییەکەوە باڵادەستییان نیشاندا، تەنانەت لە نیوەی یەکەمدا بە ئەنجامی (43-33) واتە جیاوازی 10 خاڵ پێش ڕکابەرەکەیان کەوتن، لە چارەکی سێیەمیشدا 11 خاڵ جیاوازی دیکەیان خستەسەر ئەنجامەکە و لە چارەکی چوارەم و کۆتاییدا خاڵێکی دیکە جیاوازییەکەیان بەرزکردەوە و بە جیاوازی 22 خاڵ لە چین-یان بردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
Total
0
Share