دیۆکۆڤیچ نازناوی ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێنا

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ نازناوی ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێنا

ئەمڕۆ، یەکشەممە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوە لەسەر ئاستی کوڕان ئەنجامدرا، نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی نازناوەکەی بەدەستهێنا.

چاوەڕواندەکرا دیۆکۆڤیچ لەلایەن دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسییەوە ڕکابەرییەکی بەهێز بکرێت، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانە بوو، نۆلیتۆ تاڕادەیەک بە ئاسانی توانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوە تۆماربکات.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا دیۆکۆڤیچ بە ئەنجامی (7-5) بردنەوەی بەدەستهێنا، کۆمەڵەی دووەم و سێیەمیشی بە ئەنجامی (6-2) یەکلاییکردەوە.

نازناوی ئوسترالیای کراوە نازناوی ژمارە (18)ی گراند سلامە ئەستێرە سڕبیەکە لە ژیانی وەرزشییدا بەدەستیدەهێنێت، لە ئێستاشدا تەنها دوو نازناوی دیکەی ماوە تاوەکو لە لوتکەی ئەفسانەکان و ئەوانەی زۆرترین نازناوی گراند سلامیان بەدەستهێناوە ناوزەند بکرێت، کە ڕافائێل نادالی ئیسپانییە بە 20 نازناوەوە، لەسەر ئاستی نازناوی ئوسترالیای کراوەش نۆیەم نازناوە لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2021 بەدەستیدەهێنێت.

پاڵەوانبوونی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ دوای ئەوە دێت کە ناومی ئۆساکای ژاپۆنی لەسەر ئاستی کچان هەمان نازناوی چنییەوە.

بابەتی پێشتر

هەوڵەكانی داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم بەردەوامن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایش سەرانی جیهان دەربارەی گۆڕانی ئاووهەوا كۆدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share