بۆچی پاڵەوانی جومباز لە کێبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاد کشایەوە؟

سیمۆن بایڵس، ئەستێرەی ناوداری ئەمریکا و جیهان لە بواری جومباز، لە پێشبڕکێ هەمەجۆرەکانی جومبازی ئۆڵۆمپیاد بەهەردوو کێبڕکێکانی بەکۆمەڵ و تاکە کەسی کشایەوە.

سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانی ئەمریکا و جیهانە، بەڵام لە کێبڕکێکانی دەستپێکی جومبازی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئاستی بەپێی پێویست نەبوو، دوێنێ بەفەرمی لە هەردوو کێبڕکێی بەکۆمەڵ و تاکە کەسی چالاکییەکانی جومبازی هەمەجۆر کشانەوەی ڕاگەیاند.

لەو بارەیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپیی ئەمریکا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا پاڵپشتی لە پاڵەوانە ڕەشئەسمەرەکە دەکات و نوسراوە، “دەستخۆشی لە بایڵس دەکەین، کە تەندروستیی دەروونیی خۆی پێش ململانێ وەرزشییەکان خست، ئێمە لە لیژنەی ئۆڵۆمپیی ئەمریکا ئەوپەڕی پاڵپشتی دەکەین”.

بەبڕیاری لیژنەی ئۆڵۆمپیی ئەمریکا، جەید کاری کە حەوتەمی ڕیزبەندی پاڵەوانانی ئەمریکایە، لە پێشبڕکێ بەکۆمەڵ و تاکە کەسییەکانی جومبازی هەمەجۆر جێگەی بایڵس دەگرێتەوە.

بایڵس لە تەمەنی وەرزشییدا چوار میدالیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیاد و 19 میدالیای پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێناوە، کۆی میدالیا ئاڵتونییەکانی لە پاڵەوانێتییە نێودەولەتییەکان گەیشتووەتە 27 میدالیای ئاڵتون، پێنج زیو، چوار برۆنز.

بابەتی پێشتر

كچ و ژنی هەڵخەڵەتاندووە.. گەنجێكی "بەناوبانگی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان" لە دهۆك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڤاكسین داوای یارمەتیی نێودەوڵەتی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share