ئالکاراز لە فیناڵی “US OPEN” ڕووبەڕوی ڕوود دەبێتەوە

کارلۆس ئالکاراز، یاریزانی تێنسی ئیسپانی یارییەکی ئاگرینی بەرامبەر فرانسیز تیاگۆی ئەمریکی ئەنجامدا و بلیتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکای بڕی.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا “US SPOEN”، ئالکاراز بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بردنەوەی بەرامبەر فرانسیز تیافۆی تۆمار کرد، لەلایەکی دیکەوە کاسپەر ڕوودی نەرویجی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەرامبەر کارین خاشانۆڤی ڕووسی بەدەستهێنا.

هەریەک لە ئالکاراز و ڕوود سبەیشەو یەکشەممە، کاتژمێر (12:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

لە ئاستی خانمان، ئەنەس جابری تونسی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لە کارۆلین گارسیای فەرەنسی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە یاریی کۆتایی خانماندا، ئەنەس جابر ئەمشەو کاتژمێر (12:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، بەرامبەر ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵەندی یاری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌باره‌ی به‌یله‌وه‌ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید کرد

ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات. شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی تۆتنهام…
Total
0
Share