تیم نازناوی ئەمریکای کراوەی ئەمریکای بەدەستهێنا و ناوی چووە مێژووەوە

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی جیهان و نەمسا، دۆمینیک تیم لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی ئەمریکای کراوە بردنەوەی بەرانبەر ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوە گەورەکەی چنییەوە.

لە سەرەتای ڕوبەڕوبوونەوەکەدا زڤیرێڤ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە پێش تیم کەوت، بەڵام ئەستێرە نەمساییەکە گەڕانەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و توانی کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەم و و پێنجەم بباتەوە و پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکە بەدەستبهێنێت (2-6)، (4-6)، (6-4)، (6-3)، (8-6).

لەم بارەیەوە تیم بە میدیاکانی ڕایگەیاند ،” هەنگاوەکانمان ناوازەبوو بۆ گەیشتن بەم ساتە، هیوادەخوازم لە بواری تێنسی سەرزەویدا دەرفەتی ئەوەمان پێبدرایە هەردووکمان وەک پاڵەوان دیاریبکرێین، پێموابێت من و زڤیرێڤ هەردووکمان شایستەی خەڵاتەکەین”.

ئەم بردنەوەیە بۆ دۆمینیک تیم تەنها بردنەوەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی تێنسی سەرزەوی لە یاری کۆتایی فلاشینگ میدۆز بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە دوادەکەوێت و پاشان گەڕانەوەی مێژوویی تۆماردەکات و نازناوەکە دەچنێتەوە.

لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیە گەورەکانی “گراند سلام” لە ساڵی 2004 تەنها جاستن جاودیۆی فەرەنسی لە پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوە توانیویەتی لە دۆڕاندنی دوو کۆمەڵەوە بگەڕێتەوە و نازناوەکە بچنێتەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: لەبەركردنی ئەم جۆرە ڕەنگە زیاتر سەرنجڕاكێشت دەكات

بابەتی دواتر

دوایین زانیاریی لەبارەی ڕێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share