شۆفێری تیمی فێراری داوای ڕوونکردنەوە لە (فیا) دەکات

شۆفێری ئیسپانیی تیمی فێراری، کارلۆس ساینز داوا لە یەکێتیی نێودەوڵەتیی ئوتۆمبێلە خێراکان (فیا) دەکات، لەبارەی ڕێسای پێشبڕکێکردنی شۆفێرانەوە ڕوونکردنەوە بدات.

کارلۆس ساینز بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “لە گۆڕەپانی پێشبڕکێکان و بەتایبەت لە وەرزی زستان گەیشتووین بەو بارودۆخەی، کە نازانین ڕێساکانی ململانێکردنی شۆفێران و کێبڕکێکردنیان بە چ جۆرێکە، چی ڕێگەپێدراوە و چ شتێکیش ڕێگەپێدراو نییە، ئێمە ئێستا نازانین بە چ شێوەیەک ڕێگەپێدراوە پارێزگاری لە پێگەکانمان بکەین”.

هەروەها دەڵێت، “نازانین پلانەکانی بەرگریکردن لە پێگەکانمان بەچی گەیشتوون، هەمیشە لە وەرزی زستان کێبڕکێی قورس دروستدەبێت، ڕووبەڕووبوونەوەکان قووڵتر و بەهێزترن، پێویستە فیا بۆ وەرزی داهاتوو ڕوونکردنەوەی باشترمان دەربارەی ڕێساکانی کێبڕکێکردن پێبدات”.

لەم وەرزەدا تیمی فێراری لە ڕیزبەندیی تیمەکاندا پلەی سێیەمی گرتووە و بە جیاوازییەکی زۆرەوە کەتوونەتە دوای تیمەکانی مێرسیدس و ڕێدبوڵ، تەنانەت شۆفێرانی تیمەکەش (ساینز و لوکلێر) بۆ پلەکانی شەشەم و حەوتەم دابەزیون.

بابەتی پێشتر

چاڤی و لاپۆرتا لیستێکی 10 یاریزانییان ئامادەکردووە

بابەتی دواتر

جامی دەیڤیز.. میدڤیدێڤ ڕوسیای خستە بەرامبەر ئیسپانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ پێشکەشی میلان کراوە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی یەکێکە لەو یاریزانانەی لەلایەن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە ئاگادارکراوەتەوە، وەرزی داهاتوو پشت بەتواناکانی نابەسترێت. ڕۆژنامەی “توتۆ…
Total
0
Share