(NBA) فیلادلفیا لە ئۆرلاندۆ ماجیکی بردەوە و ئێمبید 50 خاڵی تۆمارکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (45 و 46)ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، چەندین یاریی بەهێز ئەنجامدران، تیمی فیلادلفیا بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک تۆمارکرد.

تیمی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز لە یاریگای “ویڵس فارگۆ سەنتەر” میوانداریی ئۆرلاندۆ ماجیکی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (123-110) لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

لەو یارییەشدا جوێل ئێمبیدی ئەستێرەی فیلادلفیا توانی 50 خاڵ تۆماربکات، کە یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەکانی خاڵ تۆمارکردن لەم وەرزەی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، هەروەها 12 ڕیباوند و دوو ئەسیستیشی تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکە:

واشنتن ویزاردز 118-119 برۆکلین نێتس

ئەتلانتا هوکس 134-122 مینیسۆتا تێمبەروڵڤز

بۆستن سێڵتیکس 102-111 چارلۆت هۆرنێتس

مەیامی هیت 104-92 پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز

چیکاگۆ بوڵز 117-104 کلیڤلاند کاڤالێرز

میڵواکی باکس 126-114 ممفێس گریزلیس

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 118-96 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

داڵاس ماڤرێکس 102-98 تۆرنتۆ ڕاپتەرز

یوتا جاز 111-116 هیوستن ڕۆکێتس

دێنڤەر ناگێتس 130-128 لۆس ئەنجلس کلیپەرز

ساکرامینتۆ کینگز 131-133 دیترۆیت پیستۆنز

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 104-111 ئیندیانا پیسەرز

بابەتی پێشتر

تووشبووانی ئۆمیكرۆن 5 دیارترین نیشانەكانی تووشبوون دیاریدەكەن

بابەتی دواتر

کۆمپانیاکەی دیۆکۆڤیچ چارەسەر بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا دەدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share