مەسەلەی مان و مردنی شوماخەر سەریهەڵدایەوە

ویڵی ویبەر، بەڕێوەبەری پێشووی کارەکانی مایکڵ شوماخەر هێرش دەکاتە سەر خێزانی ئەفسانەکە، سەرۆکی پێشووی پێشبڕکێکانی “فۆرمولا 1″یش وەڵامی دەداتەوە.

ویڵی ویبەر، لێپرسراوی پێشووی کارەکانی مایکڵ شوماخەر ڕایگەیاندبوو، “خێزانی شومی درۆ لەگەڵ من و هەموو جیهان دەکەن، چەندین جار داوای بینینی شومی-م کردووە، بەڵام بەردەوام پێیان وتووم کاتەکە زووە، ئەوە نۆ ساڵی تێپەڕاند، شوماخەر وەک کوڕم وابوو.”

لە وەڵامدا جان تۆد، سەرۆکی پێشووی پێشبڕکێکانی “فۆرمولا 1” دەڵێت، “من بیری شومی ناکەم، چونکە دەیبینم، بەڵێ ڕاستە، من و ئەفسانەکە بەیەکەوە سەیری پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1 دەکەین، بەڵام بیری ئەو ساتانە دەکەم کە سەرکێشیمان تێدا کرد و بەسەرمان برد، شانازیش دەکەم وەک نوێنەری ئەو خەڵاتی ئەفسانەیی ڕاین و ڤێستیڤالیام وەرگرت.”

بەپێی سەرچاوەکان، کۆرینای هاوسەری شوماخەر ڕێگە نادات میدیا و کەسە نزیکەکانیان چاویان بە شوماخەر بکەوێت، ماوەی نۆ ساڵە لە ڤێلایەک لە سویسرا نەخۆشخانەیان لەناو ماڵەکەیدا بۆ دروست کردووە، داواشیان کردووە تایبەتمەندیی خێزانەکە بپارێزرێت.

بابەتی پێشتر

كشتوكاڵی عێراق بە بڕیارێك خزمەت بە بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەكات

بابەتی دواتر

بایدن تووشی كۆرۆنا بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چامپیۆنز لیگ دەستی پێکردەوە

سبەى چوارشەممە گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ بەردەوام دەبێت و چەند یارییەکی بەهێزیش بەڕێوەدەچێت. بەرشلۆنە پێشتر یاریی دەکات…
Total
0
Share