ڤێرشتاپن “سپا فرانکۆرچامپس”ی لە چنگی فێراری دەرهێنا

شۆفێری هۆڵەندیی تیمی “ڕێد بوڵ”، ماکس ڤێرشتاپن پلەی یەکەمی پێشبڕکێی “گراند پریکس – بەلجیکا”ی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە مەیدانی “سپا فرانکۆرچامپس” پێشبڕکێی ژمارە (14)ی پاڵەوانێتی جیهانی “فۆرمولا 1” و یەکەمی قۆناغی دووەم ئەنجامدرا، ماکس ڤێرشتاپنی هۆڵەندی دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ کارلۆس ساینزی شۆفێری تیمی فێراری، بۆ نۆیەم جار لەم وەرزەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

سێرجیۆ پێرێز، شۆفێری دووەمی “ڕێد بوڵ” و هاوکاری ڤێرشتاپن پلەی دووەمی بەدەستهێنا، کارلۆس ساینزی شۆفێری فێراری لە پلەی سێیەمدا هات، هەروەها جۆرج ڕاسڵی شۆفێری مێرسیدس پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

لە یەکێک لە ڕووداوە بەهێزەکانی پێشبڕکێی بەلجیکا، لیویس هامیڵتۆنی شۆفێری ناوداری بەریتانیا و تیمی مێرسیدس لە دەستپێکی پێشبڕکێکەوە تێکشکا و کێبڕکێکەی بەجێهێشت.

ئەنجامی کۆتایی پێشبڕکێی بەلجیکا:

بابەتی پێشتر

هەڕەشەی كوشتن و تەقاندنەوەی ماڵ لە چەند بەرپرسێك دەكرێت

بابەتی دواتر

شۆڕش ئیسماعیل: لای وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم كارەكانی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە تەواوكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share