بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق بەهۆی لافاوەوە پشوویان ڕاگەیاند

هەردوو پارێزگای دیالە و بابل لە عێراق، بۆ سبەی یەكشەممە بە فەرمی دەوامیان ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە كە بووەتە هۆی لافاو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئیدارەی پارێزگای دیالە ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات ڕایگەیاند، “پارێزگاری دیالە بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی دەوام لە سەرجەم دامەزراوەكانی پارێزگاكە بۆ سبەی یەكشەممە، بەدەر لە دەوامی بەڕێوبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان”.

هۆكاری ڕاگەیاندنی پشووەكەش گەڕێندراوەتەوە بۆ، بوونی لافاو بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە.

لەلایەكی دیكەوە لە ڕاگەیەندراوێكی دیكەدا، پارێزگاری بابل ئاشكرایكردووە، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی دەوام لە سنووری پارێزگاكە بۆ سبەی یەكشەممە بەهۆی بارانی بەخووڕ و لافاوەوە.

ماوەی دوو ڕۆژە بە بەردەوامی باران لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق دەبارێت، ئەمڕۆش لە هەریەك لە پارێزگاكانی واست و دیوانیە پشوو ڕاگەیەندرا بەهۆی بارانێكی زۆرەوە.

لای خۆشییەوە بەهۆی ئەو بارانە بەخووڕەی دەبارێت، دەستەی كەشناسیی عێراق هۆشداری دا لە دروستبوونی لافاو لە بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤی بە دوو گۆڵ سێ خاڵ و پلەی سێیەمی لە ڕۆما سەندەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. چیرۆکی کوژرانی دوو ژن و پیاوێک لەبەردەم بینای دادگادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share