(ڤیدیۆ) یوڤی بە دوو گۆڵ سێ خاڵ و پلەی سێیەمی لە ڕۆما سەندەوە

کریستیانۆ بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی کالچیۆ جێگیربوو

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 21ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بردنەوەی بەرانبەر ڕۆما تۆمارکرد.

یوڤانتۆس لە یاریگای ئالیانز ستادیەم میوانداری یانەی ڕۆمای کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کریستیانۆ و هاوڕێیانی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 13 و 70 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ڕیجێر دا سیلڤا (بەهەڵە) تۆمارکران.

https://streamable.com/vs0ep9

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یوڤانتۆس ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 42 و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بۆ پلەی سێیەم هەڵکشا، لە بەرانبەردا ئەستێرەکانی جێلاڕۆسی بە 40 خاڵەوە لە پلەی سێیەمەوە بۆ چوارەم دابەزین.

لەسەر ئاستی گۆڵکارانی خولەکەش، کریستیانۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگالی ژمارەی گۆڵە تۆمارکراوەکانی ئەم وەرزەی گەیاندە 16 و لەلوتکەی ڕیزبەندیەکەدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبیلێک کەوتە ڕوباری سیروانەوە و شۆفێرەکەی خنکا

بابەتی دواتر

بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق بەهۆی لافاوەوە پشوویان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share