ڤیدیۆ.. چیرۆکی کوژرانی دوو ژن و پیاوێک لەبەردەم بینای دادگادا

حەفتەیەک پێش ئێستا دوو ژن و پیاوێک لەبەردەم بینای دادگای شاری کرماشان درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژران، دواتر ئاشکراکرا کە کێشەکە پەیوەندی بە ڕێککنەکەوتن لەسەر بڕی مارەیی هاوسەرگیرییەکەوە هەبووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای دەکات، “کەسێک بەناوی ئەشکان کازمی لە شەقامی بێنتەلهودایی بەرامبەر دادگای کرماشان، بە چەکی سەر کارەکەی دەستڕێژی لەو سێ کەسە کردووە و کوشتوونی دواتر ڕونبۆتەوە یەکێک لە کوژراوەکان خێزانی خۆی بووە.

ئەو کەسانەی کە کوژراون کەسێکیان ناوی شێوا زەفەرییە و خێزانی ئەشکان کازمی بووە و کەسێکی دیکەیان برای شێوا بووە و ئەوی دیکەشیان پارێزەری شێوا بووە.

ئەشکان کازمی، ئەندامی ئەرتەشی ئێرانە و پلەی سەربازی هەیە، خەڵکی گواوری شاری گیلانی ڕۆژئاوایە، ئەو چەکەی لە تاوانەکەدا بەکاری هێناوە چەکی سەر کارەکەی بووە.

کێشەکە لەوێوە دروست بووە کە هاوسەرگیری نێوان شێوا و ئەشکان هەڵوەشاوەتەوە و ناکۆکییان لەسەر بڕی مارەیی هاوسەرگیرییەکە هەبووە، کە دەبوایە دوای جیابوونەوەیان ئەشکان بیداتە هاوسەرەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساماڵ عەبدولرەحمان: بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درێژناكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان جارێكی دیكە درێژناكرێتەوە، جەختیشدەكاتەوە ماوەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: پێویستە ماتۆڕی بێدەنگ و کارەبایی بۆ کاری دیلیڤەری بەکاربهێندرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە ماتۆڕەکانی دیلیڤەری چەند بڕیارێکی دەرکرد. وەزارەتەکە نووسراوی بڕیارەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
زیاتر ببینە

فراوانكردنی دۆستایەتی و زامنكردنی كاریگەری
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزدەنرخێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بە جموجوڵە سیاسییەكانی دەدات كە ئامانج لێی گەڕاندنەوە و چەسپاندنی…
Total
0
Share