سودانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەیەك لەگەڵ هەرێم دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی گرفتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان پێكهێناوە و دەشڵێت، “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق كێشەی مووچەی چارەسەركرد”.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم حكومەتی عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەو لیستە دەكات كە ئاراستەی دەكرێت و پێویستە هەرێم هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و لەگەڵ بەغداد دانوستان بكات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر بۆ هەمواری یاسای بودجە دوو گرفت هەبوو كە جیاكردنەوەی مووچە بوو لە خەرجیی فیعلی و گرفتی تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان كە ئێمە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە باسی لە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە كرا كە مەرج نییە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم هاوشێوەی عێراق بێت و كار بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەدهەم بارزانی مەترسییەك لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وەفدێكی باڵای سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانان سەردانی بارەگای سەرەكيی هێزەكانی 70 دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share