سامانە ئاوییەکان: کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق بە جۆرێکە هاوشێوەی نەبووە لە مێژوودا

وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی حەوزی دیجلە و فورات لە سنووری تورکیا لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەرێکە بۆ بوژانەوەی ئەو دوو رووبارە لە عێراق کە ئاستی ئاوەکەی لە ئێستادا بەجۆرێک دابەزیوە لە مێژووی عێراقدا هاوشێوەی نەبووە.

عەون دیاب وەزیری سامانە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاندووە، پێشبینیی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا داهاتوودا بارانبارینی بەخووڕ بەسەر حەوزی دیجلە و فورات لە تورکیا ببارێت، ئەمەش دوای ئەوەی شەپۆلێکی هاوشێوە لە ئێستادا لە شاری ئیستەنبول بەدی دەکرێت، ئەوەش دەبێتەهۆی زیاتر هاتنی ئاو لە تورکیاوە بۆ عێراق و بوژانەوەی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە و فورات.

وتیشی لە ئێستادا لەگەڵئەوەی رێککەوتن کراوە، بەڵام تورکیا ئاسێکی یەکجار کەمی ئاو بەردەداتەوە بۆ سنووری عێراق و ئەوەش وایکردووە ئاوی دیجلە و فورات بەجۆرێک دابەزێت کە مێژووی عێراق بەخۆیەوە نەبینیوە.

بابەتی پێشتر

بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share