ئەمریكا.. بایدن بەنیازە دەرگای وەرگرتنی پەنابەر بكاتەوە

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ئاشكرایكرد، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، بەنیازە فەرمانێك ئیمزابكات بۆ وەرگرتنی دەیان هەزار پەنابەری تر لە وڵاتەكەیدا.

زانیارییەكە كاربەدەستێكی ئیدارەی ئەمریكا بۆ سی ئێن ئێن-ی ئاشكراكردووە و ڕایگەیاندووە، “سەرۆك بایدن بەنیازە بڕیارێك بۆ وەرگرتنی پەنابەر ئیمزابكات و ئەوەش ڕەنگە ئامانجی دەیان هەزار كەس بەدیبهێنێت كە دەیانەوێت كۆچ بۆ ئەمریكا بكەن.”

بە وتەی سەرچاوەكە، لە سەردەمی سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ دا پرۆگرامی وەرگرتنی پەنابەر لە ئەمریكا ئاستەنگی بۆدروستكرابوو، بەڵام بایدن دەیەوێت جارێكی تر دەرگا بۆ وەرگرتنی پەنابەران بكاتەوە.

سەرچاوەكەی كۆشكی سپی ئاشكرایكردووە، “پێدەچێت تا ڕۆژی هەینی، بایدن بڕیارەكە ئیمزابكات و لەدوای دەرچوواندنی بڕیارەكە بە 30 تا 120 ڕۆژ، دەرگای وەرگرتنی پەنابەران دەكرێتەوە.”

لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، جۆ بایدن بەڵێنی دابوو ژمارەی پەنابەرانی وەرگیراو بۆ دە هێندەی پێشتر زیادبكات، بەوەش 125 هەزار پەنابەر لە ئەمریكا وەردەگیرێن.

بابەتی پێشتر

پاپا: سەردانی سیستانی دەكەم

بابەتی دواتر

شەش عێراقی هەوڵیاندا بە فڕۆكەیەكی تایبەت كۆچ بۆ ئەوروپا بكەن و دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
زیاتر ببینە

مۆسكۆ هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات، لەبارەی ئەو سزایانەی لەلایەن هەندێك وڵاتەوە بەهۆی كەیسی ناڤالنی ڕوبەڕووی بەرپرسانی…
Total
0
Share