پاپا: سەردانی سیستانی دەكەم

چاوەڕواندەكرێت پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات و بڕیارە لەو سەردانەیدا لەگەڵ عەلی سیستانیدا كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، “لە سەردانەكەی مانگی ئازاریدا بۆ عێراق، پاپا فرانسیس چاوی بە سیستانی دەكەوێت.”

ئاژانسەكە لە زاری كاردیناڵێكی ڤاتیكانەوە ئاشكرایكرد، “پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكاندا كۆدەبێتەوە.”

ڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان ئاشكرایكرد، لە مانگی ئازاری ساڵی 2021دا سەردانی عێراق دەكات.

ئەوكات بەڕێوبەری خانەی میدیایی پاپا فڕەنسیس ڕایگەیاندبوو، “سەردانەكە چوار ڕۆژ دەخایەنێت و پاپا هەریەك لە بەغداد، ئور، هەولێر، موسڵ و قەرەقوش بەسەردەكاتەوە.

ئەگەر سەردانەكە لە وادەی دیاریكراودا ئەنجامبدرێت، ئەوا دەبێتە یەكەم سەردانی پاپا بۆ دەرەوە لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا.. بایدن بەنیازە دەرگای وەرگرتنی پەنابەر بكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share