ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

تیمی شارەزایانی ڕێكخراوی تەندروستی لە ووهان

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو دەردەچێت.

كریستیان لیندمایر، وتەبێژ بەناوی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، وەك ئەوەی لە شارەزایانی هونەرییەوە پێمان گەیشتووە بە ئەگەرێكی زۆرەوە ڕاپۆرتی نێردەكە بۆ چین هەفتەی داهاتوو دەردەچێت.

پێشتر چاوەڕوان دەكرا لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتی تایبەت بە ئەنجامی سەردانی شاندی شارەزایانی سەر بە ڕێكخراوەكە بۆ چین لەم هەفتەیەدا بڵاوبكرێتەوە.

لەكاتێكی پێشتردا چین ئاشكرایكرد كە درێژە بەكاركردنی دەدات لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی بۆ دۆزینەوەی شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە كانونی یەكەمی 2019 لەو وڵاتە دەركەوت.

ڕاپۆرتەكە لەكاتێكدایە ماریا ڤان كریكۆف، شارەزای نەخۆشییە گوازراوەكان لە ڕێكخراوی تەندروستی دوێنێ ڕایگەیاند، زیادبوون لە ڕێژەی توشبووندا لە هەفتەی ڕابردوودا 11% بووە.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

لە هەرێم 353 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

عێراق دەیان منداڵی چەكدارانی داعش ڕەوانەی قیرغیزستان دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share