چارەسەرێک بۆ سەرئێشە بەبێ دەرمان ئاشکراکرا

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، رایدەگەیەنێت، “سەرئێشە نیشانەیەکە لە جەستەوە کە پێویستی بە پشوودان و چاودێریکردنی خۆی هەیە”.

دکتۆر ئانا تێرێخۆڤا، پزیشکی پسپۆڕی دەمار و نەخۆشییە درێژخایەنەکان، رایگەیاند، سەرئێشەی گرژی باوترین جۆری سەرئێشەیە کە هۆکارەکەی بەتەواوی نەزانراوە، بەڵام زۆرجار لە ئەنجامی فشاری درێژخایەن و گرژبوونی ماسولکەکان روودەدات، هەروەها دەکرێت گرژبوونی مل و شانەکانیشی لەگەڵدا بێت.

باس لەوەش دەکات، ئەم سەرئێشەیە دەتوانرێت بەبێ خواردنی دەرمان لەناوببرێت، ئەگەر کەمتر لە 15 جار لە مانگێکدا رووبدات.

بەپێی وتەی ئەو پزیشکە، باشترین رێگا بۆ رزگاربوون لە سەرئێشە بەبێ بەکارهێنانی دەرمان بریتییە لە  مەساجکردنی ناوچەی سەر و مل، کە ئازارەکان لەناودەبات و کۆئەندامی دەمار ئارام دەکاتەوە و رۆیشتنی خوێن ئاسان دەکات.

ئەو پزیشکە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە سەرئێشەیان لەگەڵدایە بەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە دۆخێکی نائارامدا نەمێننەوە و کاتی زیاتر لە دەرەوە بەسەرببەن و جوڵەی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە ماندوێتیی جەستە و گرفتە دەرونییەکان بەتایبەت گرفتە سۆزدارییەکان.

هەروەها دەشڵێت، پێویستە ئاگاداری خەو و خواردنیان بن، پێشنیاری ئەنجامدانی یۆگاش دەکات لەپێناوی باشترکردنی هەناسەدان و ئیسراحەتپێدانی بۆریی هەناسە، لەگەڵ هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە فشارە دەروونی و سۆزدارییەکان.

ئەو پزیشکە دەڵێت، چاوپۆشیکردن لە سەرئێشەی گرژی دەتوانێت ببێتەهۆی گرژبوونی بەردەوامی ماسولکەکان و دروستبوونی ئازاری درێژخایەن ئەوەش کوالێتیی ژیان کەمدەکاتەوە و دەتوانێت ببێتە هۆی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share