وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بە دەرمانێك دەستپێدەكات كە دژەڤایرۆسە.
ینس سبان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی “بێلد” داوە و ڕایگەیاندووە، “حكومەتی ئەڵمانیا 200 هەزار ژەمی لە دەرمانی چارەسەركردنی پەتای كۆرۆنا بە 400 هەزار یۆرۆ كڕیوە كە نرخی هەر ژەمێكیان دەكاتە دوو هەزار یۆرۆ.”
وتیشی، “ئەڵمانیا دەبێتە یەكەم وڵاتی ناو یەكێتیی ئەوروپا كە دەرمانی دژەتەن بەكاربهێنێت بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا و هەفتەی داهاتوو دەست بە پرۆسەكە دەكات.”
ئەو دەرمانەی وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا باسی دەكات، هەمان ئەو دەرمانەیە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دوای توشبوونی بە كۆرۆنا لە ساڵی ڕابردوودا بەكاریهێنا.